رۆیتەرز: مارك ساڤایا نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوەكان بڵاویكردەوە، مارك ساڤایا چیتر نوێنەری تایبەتی ترەمپ نییە لە عێراق.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندوە، هێشتا ڕون نییە بۆچی ساڤایا دوردەخرێتەوە، بەڵام سەرچاوەیەك ڕایگەیاندوە، هۆكارەكەی خراپ بەڕێوەبردنی ساڤایا بوە لە بارودۆخە گرنگەكاندا، لەنێویاندا ڕێگرینەكردنی لە كاندیدكردنی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتو، هەنگاوێك كە ترەمپ بە ئاشكرا هۆشداریی داوەتە بەغدا.
ئەو سەرچاوەیە و بەرپرسێكی باڵای عێراقی وتووە، رەنگە تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا و نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا كە سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ كۆبونەوە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات بە سەرۆكایەتی كورد گەشتی هەولێری كردوە، دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە وەربگرێت.
هەروەها، دو سەرچاوە باس لەوە دەكەن كە لە دوای دەستبەكاربونییەوە بە فەرمی گەشتی بۆ عێراق نەكردوە، دو بەرپرسی عێراقی ڕایانگەیاندوە، بڕیاربو هەینی ڕابردو سەردانی عێراق بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا كۆببێتەوە، بەڵام لەناكاو ئەو كۆبونەوانەی هەڵوەشاندەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group