گرژیی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و یەكێتیی ئەورووپا پەرەی سەندوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە میانی دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەكەدا ڕایگەیاند، یەكێتی ئەوروپا خەریكی خۆشكردنی ئاگری شەڕن لە ناوچەكە و ڕۆڵێكی خراپ دەگێڕن بە زیادكردنی گرژیی و ئاڵۆزییەكان بۆ ناقسەقامگیركردن و تێكدانی ئارامیی.
وتیشی، سزاكانی ئەوروپا بۆسەر ئێران و بە تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسداران، كاردانەوەی خراپی بەدوادا دێت و بەپێ یاساكانی ئێرانیش سوپای ئەوروپا سوپایەكی تیرۆرستییە، هەروەها ئەوروپا بەرپرسیاری هەر كاردانەوەیەكە، چونكە ئێران لەچوارچێوەی یاساییدا كاردانەوەی بۆ هەر كارێك دەبێت و سەروەریی خۆی دەپارێزێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، گرژیی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و یەكێتیی ئەورووپا پەرەی سەندوە، ئەوەش دوای ڕاگەیاندنی كۆمەڵێك لە ڕێوشوێنەكانی برۆكسل كە بریتی بوو لە دەستنیشانكردنی سوپای پاسداران وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی و سەپاندنی سزا بەسەر كاربەدەستانی ئێرانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group