هاكان فیدان و تۆم باراك پرسی سوریا تاوتوێ دەكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسەكانی هەواڵ لە توركیا بڵاویانكردوەتەوە، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا و تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە ئەنقەرەو نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا كۆبونەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی نێوان توركیاو ئەمریكاو هەروەها پێشهاتەكانی ناوچەكەی تێدا باسكراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دزەیانكردوەتە ناو راگەیەندنەكانی توركیاوە، فیدان هەستیاری و چاوەڕوانییەكانی وڵاتەكەی سەبارەت بەپرسە هەرێمییەكان بەتایبەت سوریا دەربڕیوەو پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لە چوارچێوەی راوێژ و گفتوگۆی هاوبەشدا جەختكردوەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە دیپلۆماسییەكان، لەكۆبونەوەكەدا باس لە پێشهاتەكانی ئەم دواییەی سوریاو هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران كراوە.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group