یەكێتی داوایكرد رۆژی یەكشەممە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، داوایانكردوە رۆژی یەكشەممەی داهاتو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق بەڕێوەببچێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، سەرۆك یەكێتی لە شاری بەغدا لەگەڵ عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق كۆبوەتەوەو تیایدا دۆخی گشتی عیراق و ناوچەكەیان تاوتوێكردوەو جەختیان لە چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان كردوەتەوە.
ئەوەش راگەیەنراوەكە كە لە كۆبونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندوە، حزبەكەی هەمو هەوڵەكانی لەچوارچێوەی گەیشتنە بە حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار كە وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵك بێت،  هەروەها جەختیشیكردوەتەوە لە پابەندبون بە وادەی دەستوری بۆ تەواوكردنی رێكارەكان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، داوایانكردوە رۆژی یەكشەممەی داهاتو دانیشتنی پەیوەست بەو پرسە بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group