نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا كۆنسەی بەڕێوەبەریی (كەجەكە) بڵاویكردوەتەوە، كاتێك بە چەكی قورس هێرش كرایە سەر گەڕەكە كوردنشینەكان لەشاری حەلەب لە بەرامبەر بەخشینی باشوری سوریا بە ئیسرائیل، پیلانگێڕییەكی نێونەتەوەیی بۆ تەسفیەكردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوا جێبەجێكرا، ئامانجی ئەم پیلانگێڕییە دەستپێكردنی شەڕی كوردو عەرەب بو، بەڵام بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەم فیتنەیە قەسەدە لە دێرەزۆرو رەقەو تەبقە كشایەوە، بەمشێوەیە ئەو هێزانەی دەیانویست شەڕی كوردو عەرەب دەستپێبكەن ئامانجەكەیان نەپێكا.
لەبەشێكی تردا كەجەكە تیشكی خستوەتەسەر خۆپیشاندانی كورد بۆ پشتیوانی لە رۆژئاواو رایگەیاندوە، لە چوار بەشی كوردستان و ئەوروپا گەلەكەمان بەشداریی سەفەربەرییان كرد كە لە رۆژئاوا راگەیەنرا لە هەمو شوێنێك بە یەكگرتویی راپەڕین، ئەم راپەڕینە بەرەنجامی بەرخۆدانی سەد ساڵەو راستی شەڕی ئازادیی دەیان ساڵەی گەلێكە كە بوە مایەی یەكبونی گەلەكەمان، ئەم رۆحی یەكێتییە لە چالاكییەكانی خاوەندارێتیكردن لە رۆژئاوا بەوپەڕی بەهێزییەوە خۆی نیشاندا.