نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەكۆتاییدا بێتاوانیم لە دۆسیەی ئێپستین سەلمێنراو كاتی ئەوەیە دابخرێت، سەرەڕای ئەو هەمو بەڵگەنامانەی كە هەزاران و ملیۆنەها لاپەڕەیان تێدایە هیچ شتێك لە دژی ئەو نەدۆزراوەتەوە.
ترەمپ وتیشی: پێویستە هاوڵاتیانی ئەمریكا لە بری دۆسیەی ئێپستین، گرنگی بە پرسەكانی ناوخۆی وڵات بدەن.
جێفری ئیپستین لەساڵی 2019دا لەكاتی دادگاییكردنی بەتۆمەتی دروستكردنی تۆڕێكی لەشفرۆشی كە كچانی تەمەن خوار 18 ساڵی كردوەتە ئامانج تەرمەكەی لە زینداندا دۆزرایەوە.