شارەزایەكیی كەشناسی: خۆتان بۆ بارانێكی چەند رۆژەی ئامادە بكەن
پێش 4 هەفتە
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە ئەنجامی كاریگەریی بەردەوامی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناوەڕاست لەسەر ناوچەكە، سبەی هەینی 6ـی 2 لە كاتەكانی شەودا جارێكی دیكە دۆخێكی ناجێگیری كەش و بەرگەهەوا لەسەر ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دروستدەبێتەوە و هەورەبروسكە و تاوەباران و تەرزە دەستپێدەكاتەوە، سەرەتاش لە ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیانەوە و پاشان سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و كەركوك دەگرێتەوە.
رونیشیكردەوە، بۆ رۆژی شەممە 7ـی 2، ناوچەكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و ئیدارەی راپەڕین و سۆران دەگرێتەوە و تاوەكو رۆژی سێشەممە 10ـی 2، ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانمان بەردەوامیی دەبێت بەشێوەی بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ و لە هەندێك كات و شوێنیش، هەورە بروسكە و لێزمەباران و تەرزە چالاك دەبێت.
هەروەها، پلەی گەرمییش زیاتر بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەفریش لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكانی ناوچە سنوورییەكان دەبارێت لە بەرزیی زیاتر لە 1800 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە.