ترەمپ: توانای سەربازیی تاران بەرەو لاوازی دەچێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەچاوپێكەوتنێكدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بەهێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر ئێران رایگەیاندوە، چاوەڕوان دەكرێت ئێران بۆ ماوەیەك بەردەوام بێت لە هێرشە موشەكییەكانی، بەڵام توانای سەربازیی تاران بەرەو لاوازی دەچێت.
ترەمپ وتوشیەتی: ئێران زیانێكی زۆری بەركەوتوەو سەكۆی هەڵدانی موشەكەكانیشی خەریكە تەواو دەبن، 49 سەركردەی باڵایان كوژراون، ئێستا ناوی نوێ دەردەكەون رەنگە شەڕو پێكادانەكان 4 تا 5 هەفتە بخایەنێت، یاخود لە ماوەی چەند رۆژێكی كەمدا كۆتاییان پێبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group