دۆناڵد ترەمپ: لەو باوەردام ئێران رێكەوتنی دەوێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی "فۆكس بزنس" رایگەیاند، لەو باوەڕەدام ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی و بەرنامە مووشەكییە بالیستییەكەی، دەیەوێت رێكەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا بكات، ئەگەر نەیكات، ئەوا گەمژەیی دەكات. ئاماژەی بەوەشكرد. وەك دەزانن لە ئێستادا كەشتیگەلێكی زەبەلاحمان بەرەو ئێران كەوتووەتەڕێ، با بزانین چی روودەدات، لەو بڕوایەدام ئەوان رێكەوتنیان دەوێت، لەو بڕوایەدام ئەگەڕ رێككەوتن نەكەن، ئەوان گەمژەن.
لە لایەكی دیكەوە سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بە كەناڵی 12ـی ئیـ.ـسرائیلی راگەیاند، دیداری داهاتووی لەگەڵ بـ.ـنیامین نـ.ـاتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیـ.ـسرائیل بە پلەی یەكەم لەسەر پرسی ئـ.ـێران دەبێت و وتیشی، باوەڕم بەوە نییە نـ.ـاتانیاهۆ نیگەرانبێت لە دانوستانەكانی ئەو دوو وڵاتە.
باسی لەوەشكرد، پێشبینی دەكات هەفتەی داهاتوو خولی دووەمی دانوستانەكان لەگەڵ ئێـ.ـران بەڕێوەبچێت.
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ئـ.ـێران ئەمجارە رێبازێكی ئاشتەوایی زیاتری گرتووەتەبەر، چونكە جاری رابردوو تاران باوەڕی بەوە نەدەكرد هێرشبكەینە سەریان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group