نەوا-
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە، 4 هەزارو 500 میگاوات لە بەرهەمهێنانی كارەبای عیراق كەمبوەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق وتیشی: لەئێستادا بەرهەمهێنانی كارەبای عیراق 17 هەزار مێگاواتەو لە وەرزی هاویندا بۆ دابینكردنی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان و دامەزراوەكانی دەوڵەت، پێویستیان بە 30 ھەزار مێگاوات هەیە، هەربۆیە كەمبونەوەكە كاریگەری لەسەر دابینكردنی كارەبای نیشتمانی بۆ ژمارەیەك پارێزگای عیراق دروستكردوە.
جێی ئاماژەیە، پێشتر وەزارەتی كارەبای عیراق راگەیاندبو كە هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عیراق بە تەواوی راگیراوە.