نەوا-
نەشئەت مەنسوری بەرپرسی دۆسیەی ئاڵوگۆڕی روفاتەكان لە عیراق رایگەیاندوە، لە رێوڕەسمێكدا ئاڵوگۆڕی روفاتی بێسەروشوێنبوانی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عیراق و ئێران ئەنجامدراوەو لایەنی عیراقی 79 روفاتی رادەستی ئێران كردوەتەوە كە ناسنامەی 41 روفاتیان نەناسراو بوە، لەبەرامبەریشدا 6 روفات لەئێران وەرگیراوەتەوە كە 3 روفاتیان خاوەن ناسنامە بون و 3 روفاتەكەی دیكەش نەناسراونەتەوە.
مەنسوری وتوشیەتی: كارەكانی گەڕان و هەڵكەندن بە درێژایی سنورەكانی نێوان هەردو وڵات كە مەیدانی جەنگ بون بەردەوامە.
جەنگی نێوان عیراق و ئێران لەنێوان ساڵانی 1980 تا 1988 بەردەوام بون بەهۆی ئەو شەڕەوە ژمارەیەكی زۆر قوربانی و بێسەروشوێنبونی لێكەوتەوە.