ئیتاڵیا پێداویستی چەند خوێندنگەیەك لەسلێمانی دابین دەكات

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا- 
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەناز رەمەزان،بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا لەگەڵ وەفدی تیمی ئیتاڵیا بەسەرۆكایەتی  نەقیب پاوڵۆ ئۆڵفی فەرماندەی تیمی هاوكاری سەربازی مەدەنی هێزەكانی ئیتاڵیا سەردانی ئامادەیی (رەنگین)یانكردوە لەچوارچێوەی هاوكارییەكانیان بۆ دابینكردنی پێداویستی چەند خوێندنگەیەك لە سنوری پەروەردەی رۆژئاوا.
راشیگەیاندوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتو هاوكارییەكان رادەستی پەروەردە بكرێن، دواتر بەسەر بەشێك لە خوێندنگەكاندا دابەش بكرێن.
پێشتریش تیمی هاوكاری سەربازی مەدەنی ئیتاڵیا كۆمەڵێك كەلوپەلی بۆ ناوەندەكانی خوێندن رادەستی پەروەردە كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group