نەوا-
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كارزان شێركۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوای بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری لەكۆتاییەكانی ساڵی 2025 توانیویانە دەستبگرن بەسەر 272 سكەی مێژویی كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 18ی زاینی.
روونیشیكردەوە: دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی حەوت كەس لەسەر ئەو بابەتە دەستگیركران و ئێستا دۆسیەكە لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشە، ئەو سكانەشی دەستیان بەسەردا گیراوە رادەستی مۆزەخانەی سلێمانی دەكرێت.
لەلایەن خۆشیەوە هاشم حەمە عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی رایگەیاند: دانانی ئەو دراوانەی دەستی بەسەردا گیراوە دەستكەوتێكی گرنگەو دەبێتە بابەتێكی شوێنەواری زۆر گرنگ بۆ مۆزەخانەی سلێمانی .