ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی: ئەم زستانە بەهۆی هێرشەكانی روسیاوە قورسترین وەرز بووە بۆ وڵاتەكەی

10 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، پرسی دانوستانەكانی داهاتووی بۆ كۆتاییهێنان بە هێرشەكانی روسیا بۆ سەر وڵاتەكەی تاوتوێ كرد.
 لەو پەیوەندییەدا كە ستیڤ ویتكۆف و جارید كۆشنەری زاوای ترەمپ ئامادەی بوون، زیلینسكی سوپاسی ئەمریكای كرد بۆ رۆڵی نێوەندگیری لەو گفتوگۆیانەی كە روسیایشی تێدایە و رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە جنێڤ گەڕێكی نوێی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و ئۆكراین دەستپێبكات.
زیلینسكی باسی لەوەشكرد، ئەم زستانە بەهۆی هێرشەكانی روسیاوە قورسترین وەرز بووە بۆ وڵاتەكەی و باسیان لە ئامادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی نێوان هەردوو لایەنی روسی و ئەمریكی كردووە كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی 3دا بەڕێوەبچێت، هەرچەندە لایەنی روسی هێشتا وادەكەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.
سەرۆكی ئۆكراین هیوای خۆی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستی سەرۆكەكان دەربڕی و جەختی كردەوە كە ترەمپ پشتیوانی خۆی بۆ ئەو بیرۆكەیە نیشانداوە، هاوكات كۆشكی سپیش ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی پشتڕاستكردەوە بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group