پلانی دابەشكردنی كارەبا بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی روندەكرێتەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەمەبەستی ئاگاداربون لە دۆخی كارەبا، شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی كردو لە دانیشتنێكدا بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی باسیان لە پلان و بەرنامەی دابەشكردنی كارەبایان بەسەر ناوچەو گەڕەك و فیدەرەكاندا كردوە.
هەروەها جەختكراوەتەوە لەسەر دادپەروەری لەدابەشكردنی ئەو بڕە كارەبایەی كە لەبەردەستی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانیدایە تا ئەو كاتەی كە ئەم بارودۆخە نەخوازراوەی ناوچەكە تێپەڕ دەبێت و دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group