لەمەودوا كۆدی بێهاوتا مەرجی سەرەكی خانەنشین بونە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە گشتاندێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاندوە، خانەنشینانی بواری راژەی شارستانی و پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەمەودوا بەسیستمی ناوەندیی موچە (پەیرۆڵ) دەبێت كە دابەشدەبن بەسەر 12 بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی شارستانی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و 2 بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە: پرۆسەكە خراوەتەسەر سیستمی ناوەندیی موچەو لەمەودوا هەبونی كۆدی بێهاوتا (UPN) مەرجی سەرەكی دەبێت و بەبێ ئەو كۆدە هیچ مامەڵەیەكی خانەنشینی ئەنجام نادرێن.
وەزارەتی دارایی ئاماژەشیكردوە كە پێویستە فەرمانگەكان سێ مانگ پێش وادەی یاسایی دۆسیەی فەرمانبەر بەشێوەی دیجیتاڵی ئاڕاستەی خانەنشینی بكەن، بۆ پلە تایبەتەكان فەرمانی هەرێمی و بۆ مامۆستایانی زانكۆش دوایین نازناوی زانستی كراوەتە مەرج بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group