نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لەكۆماری ئیسلامی ئێران دەكات

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی سەرەخۆشیدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بەبۆنەی كوژرانی عەلی خامەنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە، پرسەو سەرەخۆشیی قوڵ ئاڕاستەی گەل و حكومەت و سەركردایەتی ئێران دەكەن.
لەبەشێكی تردا نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندوە، لەم كاتە سەختەدا جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان دەكەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن ئەركی خۆی لە راگرتنی شەڕو پێكادان و گێڕانەوە‌ی سەقامگیری بۆ ناوچەكە جێبەجێ بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group