نەوا-
سەرۆك كۆماری فڕەنسا داوای لە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كرد، پارێزگاری لە یەكپارچەیی خاكی لوبنان بكات و لە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی دوربكەوێتەوە.
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا دوپاتیكردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەكانی، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی هێزە چەكدارەكانی لوبنان بۆ ئەوەی بتوانن ئەركە سەروەرییەكانیان بە تەواوی ئەنجامبدەن، و كۆتایی بەو هەڕەشەیە بهێنن كە حزبوڵا دروستیكردوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پاریس هەنگاوی دەستبەجێ دەنێت بۆ پاڵپشتیكردنی ئاوارە لوبنانییەكان وەك وەڵامێك بۆ قەیرانی مرۆیی لە باشوری لوبنان، جەختیشیكردەوە، هاوسۆزی وڵاتەكەی لەگەڵ گەلی لوبنان و پابەندبونی بە سەقامگیریی ناوچەكە لە چەقی هەوڵەكانیدا دەمێنێتەوە.