قاسم ئەعرەجی: هێرشەكەی سەر حەشدی شەعبی پێشێلكردنی سەروەریی عێراقە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە پەیامێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس" دەڵێت، بە توندترین شێوە سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆكانەیە دەكەین كە كرایە سەر حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای قائیمی پارێزگاری ئەنبار .
ئاشكراشیكرد، لەو هێرشەدا ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و بریندار بوون. 
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەخت لە پاراستنی خاكی وڵاتەكەی دەكاتەوە و دووپاتی كردووەتەوە، ئامانجگرتنەكە دەستدرێژییەكی ئاشكرا و پێشێلكردنی سەروەرییە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارەگایەكی سەربازیی حەشدی شەعبی لە ناوچەی قائیم كرایە ئامانج، بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی عێراقیش، لە هێرشەكەدا لانیكەم 30 چەكدار كوژراون و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group