هێزە چەكدارەكانی ئێران: كەشتیی "ئەبراهام لینكۆڵن" تووشی شكستێكی مێژوویی بووە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەبولفەزل شكارچی وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران، لە لێدوانێكدا داوای لە سەركردەی وڵاتە ئیسلامییەكانی ناوچەكە كرد لەجیاتی ئەمریكا پشت بە ئێران و گەلانی موسڵمان ببەستن.
ئاماژەی بەوەشدا، پشت بە هێزی لاوازی ئەمریكا مەبەستن، ئەو وڵاتە تەنانەت ناتوانێت بەرگری لە سوپا داڕماوەكەی خۆی بكات، بۆیە بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت ئاسایشی وڵاتە ئیسلامییەكانی ناوچەكە مسۆگەر بكات".
هەروەها، باسی لە رووبەڕووبوونەوە سەربازییەكان كرد و ئەوەی‌ خستەڕوو كە گەورەترین كەشتیی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی بە ناوی (ئەبراهام لینكۆڵن) كە بۆ دەیان ساڵە سامانی موسڵمانان دەبات، لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە تووشی شكستێكی مێژوویی بووە و ناچار بە كشانەوە و هەڵاتن كراوە.
وتەبێژەكەی‌ سوپای‌ ئێران باسی لەوەشكرد، سەرجەم ئەو بنكە سەربازییانەی ئەمریكا كە لە ژێر دروشمی "ئاسایشی ناوچەكە" بە سامانی وڵاتانی ئیسلامی دروستكراون، وێران كراون و ژمارەیەك سەرباز و فەرماندەی ئەمریكی تێیاندا كوژراون.
وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران جەختیشی‌ لەوە كردەوە كە ئەمریكا چیتر هێزێكی جیهانی نییە و دەبێت ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا جێبهێڵێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group