سێنتكۆم: فڕۆكەیەكمان لەعیراق كەوتوەتە خوارەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاندوە، فڕۆكەیەكی تایبەت بە دابینكردنی سوتەمەنی لەكاتی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیدا لەناوچەیەكی رۆژئاوای عیراق كەوتوەتە خوارەوە.
 سێنتكۆم ئاماژەشیكردوە، روداوەكە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی داستانی توڕەدا رویداوە كە پەیوەندیكردوە بە فڕۆكەیەكی سەربازییەوە پاشان لەناوچەكانی رۆژئاوای عیراق كەوتوەتە خوارەوە، فڕۆكەیەكی تریان توانیویەتی بەبێ گرفت بنیشێتەوە، هەوڵەكانی فریاگوزاری و رزگاركردن لەشوێنی روداوەكە بەردەوامن و لێكۆڵینەوەش لە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە دەستیپێكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group