نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی كیمیابارانی هەڵەبجەوە رایگەیاندوە، هەڵەبجە سیمبولی ستەملێكراویی گەلی كوردە كە بە درێژایی مێژو ستەمی لێ كراوەو هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەی دراوە، سیمبولی خۆڕاگریی كوردە بەو مانایەی نە كیمیاباران و نە قڕكردن و نە بۆردومان و نە هیچ هەوڵێكی دڕندانەو دوژمنكارانەی دیكە ئیرادەی گەلی كورد تێكناشكێنێت و كورد تەسلیمی ئیرادەی كەس نابێت و بۆ ساتێكیش لە هەوڵ و تێكۆشان بۆ بەدیهێنانی مافەكانی ناوەستێت.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، هەڵەبجە بیرمان دەخاتەوە كە دۆستایەتی هەمو جیهان بكەین، بەڵام دواجار بەس خۆمان كەسی یەكترو پشتوپەنای یەكترین، ئێستاش كە شەڕو ئاڵۆزی سەرتاپای ناوچەكەی گرتوەتەوە ئەركی هەمو لایەكمانە یەكگرتوانە هەوڵ بۆ پاراستنی نیشتمانەكەمان لە هەڕەشەو مەترسییەكان بدەین و پەیامی ئاشتی هەڵەبجەو ئاشتیخوازیی كورد بە هەمو لایەك بگەیەنین.