سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا: پلان بۆ كردنەوەی گەروی هورمز دادەنێین

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كییەر ستارمر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، كردنەوەی گەروی هورمز كارێكی ئاسان نیە، لەدوای كۆتاییهاتنی شەڕ پێویستیان بە جۆرێك لە دانوستاندن لەگەڵ ئێران دەبێت، چونكە بەریتانیا ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانان كار دەكات بۆ گەڕاندنەوەی ئازادیی كەشتیوانی لە ناوچەكەدا.
وتیشی: هەزاران سەربازیان لە قوبرس جێگیر كردوە فڕۆكەی جەنگییەكانیشیان بۆ رێگریكردن لە هێرشەكانی ئێران چالاككراون، ئێستاش لەگەڵ هەمو هاوپەیمانەكانیان و لەوانەش هاوبەشە ئەوروپییەكان كاردەكەن بۆ دانانی پلانێكی گونجاو كە بتوانێت ئازادیی كەشتیوانی لە هورمز بگەڕێنێتەوەو كاریگەرییە ئابورییەكان كەمبكاتەوە، بۆ دانانی پلانەكەش لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆی كردوە.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group