عیراقچی: بەئامانجگرتنی عەمبارە سوتەمەنییەكان جینۆسایدی ژینگەیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند بەئامانجگرتنی عەمبارە سوتەمەنییەكان لە تارانی پایتەخت لەلایەن ئیسرائیلەوە جینۆسایدی ژینگەیەو پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتییە.
عیراقچی بڵاویكردوەتەوە: بۆردومانكردنی عەمبارەكان دانیشتوانی شاری تاران لەڕوی تەندروستییەوە روبەڕوی زیانێكی درێژخایەن دەكاتەوە كە ئەگەری هەیە كاریگەری لەسەر نەوەكانی داهاتو دروستبكات.
جەختیشیكردوەتەوە، پێویستە ئیسرائیل لەسەر ئەو تاوانە جەنگیانەی كە ئەنجامی دەدات سزای توند بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group