قائیمقامیەتی خەبات داوا لە هاوڵاتیان دەكات بە هەڕەمەكی تەقە لە درۆن نەكەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی قەزای خەبات لە ڕاگەیەنراوێكدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی درۆن لە ئاسمانی ناوچەكە دوربكەونەوە لە تەقەكردن چونكە ئەگەری گەڕانەوەی گوللـە هەیەو دەبێتە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان.
قائیمقامیەتی خەبات ئاماژەشیكردوە، تەقەكردنی هەڕەمەكی هاوڵاتیان لە درۆن دەبێتە هۆی شێواندنی كار و پلانە ئەمنییەكان و دروستكردنی دڵەڕاوكێ لای دانیشتوان، بۆیە داوا دەكەن هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت  بكرێت.
جێی ئاماژەیە بەهۆی تەقەكردن لە درۆن بەمەبەستی خستنەخوارەوەی، مێردمنداڵێك بە گوللـە بریندرا بو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group