​"هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی بەبێ لێپێچینەوە تێناپەڕن"

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، عیراق مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت بەرامبەر بەو هێرشانەی كراونەتە سەر حەشدی شەعبی و بەبێ لێپێچینەوە تێناپەڕن.
سەباح نوعمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتیشی: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەكی ئەمنیی فەرمیەو لەژێر فەرمانی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكاندایە، بۆیە هەر هێرشێك بكرێتە سەری بەبێ بەدواداچونی یاسایی و لێپێچینەوە تێناپەڕێت، دەزگا ئەمنییەكانیش پلانی پێشوەختەیان بۆ روبەڕوبونەوەی سەرجەم ئاستەنگەكان داڕشتوە، سەرۆك وەزیرانیش فەرمانی بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە هێرشانە دەركردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group