حەیان عەبدولغەنی: نەوت هەناردە دەكەین بەبێئەوەی بە هەرێمی كوردستاندا تێپەڕێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عیراق نزیكەی 4 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا بەپێی ئەو پشكەی لەلایەن رێكخراوی ئۆپیكەوە دیاریكراوە، داخستنی گەروی هورمز بوەتە هۆی راوەستانی هەناردەكردنی نەوتی عیراق، ئەمەش وەزارەتی نەوتی ناچار كردوە بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكان كەمبكاتەوە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی پاڵاوگەكان و وێستگەكانی كارەبا
وەزیری نەوتی عیراق راشیگەیاندوە، هێڵی بۆری عیراق-توركیا بۆ گواستنەوەی نەوتی كەركوك كە توانای 200 بۆ 250 هەزار بەرمیلی هەیە لەڕۆژێكدا، لەئێستادا لە ژێر پشكنین و نۆژەنكردنەوەی كۆتاییدایە، تەنها نزیكەی 100 كیلۆمەتری ماوە ئەمەش رێگە دەدات نەوت راستەوخۆ لە كێڵگەكانی كەركوكەوە هەناردە بكرێت بەبێ تێپەڕبون بە هەرێمی كوردستاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group