نەوا-
لەچاوپێكەوتنێكدا مەزهەر محەمەد راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە: كاریگەرییەكانی پەكخستنی هەناردەكردنی نەوتی عیراق لەڕێگەی گەروی هورمزەوە دەستبەجێ هەستیان پێناكرێت، بەڵكو دوو مانگی دیكە دەردەكەون.
وتوشیەتی، ئەگەر داخستنی گەروەكە بەردەوام بێت ئەوا حكومەتی عیراق بۆ دابینكردنی موچەو پابەندییە دەرەكییەكانی پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی دەبات، یەدەگی كاشی عیراقیش پشتیوانە بۆ قەرزكردن و تا پێنج مانگی داهاتوش عیراق لە ڕوی داراییەوە پارێزراوە.
مەزهەر محەمەد باسی لەوەشكردوە، پەكخستنی هەناردەكردنی نەوتی عیراق كاریگەریی لەسەر دۆخی دارایی و ئابوریی گشتی وڵات دەبێت و كاریگەرییەكانیشی رەنگە لەمانگی پێنج و شەشی داهاتودا دەربكەون.