سەنتەری میترۆ: پێویستە جیاوازی نەكرێت لەنێوان هیچ دەزگایەكی راگەیاندندا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایگەیاندوە، زۆربەی كەناڵە بینراوەكان لە هەرێمی كوردستان روماڵی هێرشە تیرۆریستییەكانیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكردو بە وریاییەوە مامەڵەیان دەكرد، پابەند بون بە رێنماییەكانی حكومەت لەم جۆرە روماڵە هەستیارانەدا، هاوڵاتیان دەپرسن، ئەم جۆرە روماڵە بۆچی بۆ كەناڵێكی مۆر هەبێت و بۆ كەناڵێكی سورو پرتەقاڵی و سەوز و شین و قاوەیی نەبێت، بۆچی پەیامنێر لە هەولێر ناتوانێت هەمان جۆری روماڵی پەیامنێرەكەی سلێمانی بكات، بۆ لەوێ رێز لە رێنماییەكان دەگرێت لە سلێمانی پێشێلی دەكات.
لە راگەیەنراوەكەیدا سەنتەری میترۆ نیگەرانی دەربڕیوە لە دوو فاقی راگەیاندن لەگەڵ شوێنی روداوەكان كە بێ باكن لە بەرانبەر ئەمنییەتی شارێك  و روماڵەكانیان ناپیشەیین و بە ناوی خستنەڕوی زانیاری كە دەكرێت بە شێوەیەك بڵاوبكرێتەوە، نەبێتە مایەی پەشێوی و نائارامی، كەچی بون بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ترس و تۆقاندن، بەپێویستی زانیوە دەزگا پەیوەندیدارەكان جیاوازی نەكەن لە نێوان هیچ دەزگایەك، ریێنمایی وەزارەت و دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ هەموان وەك یەك بێت و سڵ نەكەنەوە لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان بەسەر هیچ كەناڵێكدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group