داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی نەوت زیاتر لە 24 ملیۆن دۆلارە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

روانگەی ئیكۆ عیراق بڵاویكردەوە، داهاتی رۆژانەی عیراق لە هەناردەكردنی 200 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، دوای لێدەركردنی كرێی گواستنەوە دەگاتە 24 ملیۆن و 210 هەزار دۆلاری رۆژانە.
ئاشكراشیكردوە، كرێی گواستنەوەش دوو بەشە، یەكەم لە ناوخۆی خاكی عیراقدا بۆ هەر بەرمیلێك 2 دۆلارەو دەدرێتە ئەو كۆمپانیایانەی خاوەندارێتی بۆرییەكان دەكەن، بەشی دوەمیش تایبەتە بە كرێی توركیا كە نزیكەی 1.15 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك كە بەناو خاكەكەیدا تێدەپەڕێت تا دەگاتە بەندەری جەیهان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group