"پەرلەمانتارانی یەكێتی بەشداری لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا دەكەن"

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دیلان غەفور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ سایتی فەرمی حزبەكەی رایگەیاندوە:  پەرلەمانتارانی یەكێتی بەشداری لە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عیراقدا دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكردوە: كۆی ئەو ئیمزایانەی كە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران كۆكراوەتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار رێژەی یاسایی تێپەڕاندوە.
دیلان غەفور وتوشیەتی: دۆخی ئێستاو شەڕی بەردەوامی ناوچەكە پێویستی بە پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز هەیە بۆئەوەی روبەڕوی لێكەوتە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەكان ببێتەوە، بۆ ئەمەش پێویستە رێككارە یاساییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت تەواو بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group