نەوا-
بەگوێرەی زانیارییەكانی كەناڵی سی ئێن ئێن، كۆنترۆڵكردنی گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە نیگەرانی جیهانی لەبارەی كەمی سوتەمەنی لێكەوتۆتەوە، لە هیندستان ئەم هەنگاوە ناڕەزایی بەشێك لە خاوەن چێشتخانەكان و فرۆشیارانی خواردنی بەدوای خۆیدا هێنا، چونكە خواردنی سەمبوسە لە مینیوەكاندا نەماوەو چای هیندی كە خواردنەوەیەكی سەرەكییە لە هەندێك ناوچەی وڵاتەكەدا نەماوە.
باس لەوەشكراوە، وڵاتی هیندستان كە خاوەنی خێراترین گەشەی ئابورییە لەجیهاندا نزیكەی 85%ی غازی شل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاوردە دەكات كە زۆربەیان بۆ چێشت لێنان بۆ یەك ملیارو 400 ملیۆن كەس بەكاردەهێنرێت.
ئەوەش دەوترێت كە لەگەڵ ئەو پێداویستیانەی كە بەهۆی ململانێی ئێرانەوە زیانیان بەركەوتوە حكومەتی هیندستان دەستیكردوە بە لادانی ئەم سوتەمەنییە لە بەكارهێنەرانی لەناو هۆتێل و چێشتخانەكان كە بۆ چێشتلێنەرانی ناوخۆ بەكاردەهێنرا.