بەهۆی داخستنی گەروی هورمزەوە عیراق 4 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لە رۆژی 3/3ـەوە ئێران گەرووی هورمزی بە روی هاتوچۆی گشتییە بازرگانیی و نەوتهەڵگرەكاندا داخستوە كە بەهۆیەوە هەناردەكردنی نەوتی عیراق لە گەروكە وەستاوە ئەوەش لە كاتێكدایە كە عیراق بە وڵاتێكی دۆست و هاوپەیمانییەكی زۆر نزیكی ئێران دادەنرێت.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بەهۆی وەستانی هەناردەكردنی نەوتی عیراق لە گەروی هورمزەوە، رۆژانە بە بەهای 200 ملیۆن دۆلار زیانی دارایی بەر ئەو وڵاتە كەوتوە، چونكە بەر لە داخستنی گەروەكە عیراق رۆژانە تێكڕا سێ ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل بۆ سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە ئاژانسەكە كۆی كردونەتەوە كۆی ئەو زیانە داراییەی تائێستا بەهۆی داخستنی گەروەكەوە لەلایەن ئێرانەوە بە عیراق كەوتوە گەیشتوەتە چوار ملیار دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group