نەوا-
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لەقۆناغی كۆتاییدایەو لەماوەیەكی نزیكدا قۆناغێكی تری دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات.
لە راگەیەنراوێكی پارێزگاكەدا هاتوە، كاركردن لە قۆناغی یەكەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەپێی پلان بەردەوامە، بەشی یەكەمی ئەم قۆناغە لە كۆتاییدایەو بڕیارە سەدان هەزار داری زەیتون و فستق بچێنرێن، ئەمە پڕۆژەیەكی زۆر ستراتیژییەو سیمایەكی زۆر جوان و ژینگەیەكی تەندروست بە هەولێر دەبەخشێت.
لەبارەی دابەشكردنی زەویشەوە ئاماژەیكردوە، تائێستاش ناوی 82 هەزار فەرمانبەرو سودمەند گەڕاوەتەوە لەشەش قۆناغی رابردودا 38 هەزار پارچە زەوی دابەشكراوەو تیمەكان سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆئەوەی لەماوەیەكی نزیكدا قۆناغی حەوتەم رابگەیەنن.