پێشنیاركراوە رۆژی 22ی كانونی یەكەمی هەمو ساڵێك بكرێتە رۆژی دیپلۆماسی كوردیی

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پێشوازیكردوە لەوەفدێكی پارێزگای سلێمانی و كوردستان بۆ حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەدرخان كە لە شاری كەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە كۆچكردو شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیپلۆماسیی كورد سازكرابو كە شاندەكە بەمەبەستی پێشكەشكردنی سوپاسنامەو بڕوانامەی فێستیڤاڵەكە بەپارێزگار سەردانیان كردبو.
شاندەكە پێشنیازەكانی فێستیڤاڵەكەیان گەیاندە پارێزگاری سلێمانی كە پارێزگاری كەتەنزارۆ ئامادەیی هاوتایی و دەستەخوشكی بۆ پارێزگاری سلێمانی دەربڕیوەو كە لەڕێی پێشكەشكردن و خستنەڕوی دۆكیۆمێنتە فەرمییە مێژووییە یاساییەكانەوە ئەوەی سەلماندوە كە شەریف پاشای خەندان لە شارەكەی ئەوەنداو بەخاكسپێردراوە لە 22/12/1951.
پارێزگاری سلێمانی باسیلەوەشكردوە، پێشنیازی ئەوەكراوە كە رۆژی كۆچی دوایی ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان لە 22ی كانونی یەكەمدا بكرێتە رۆژی دیپلۆماسی كوردیی و پشتیوانی و هەمو بەشداریی و دەستپێشخەرییەكی بۆ پێشنیازەكەیان دوپاتكردوەتەوە.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group