نەوا-
حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمییە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حكوومەت و بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری-بابلی كلدانی (ئەكیتۆ)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت. ئاماژەی بەوەشكرد، لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەكاندا دەوام بەشێوەی ئێشكگری بەردەوام دەبێت و رۆژی پێنجشەممە، 2ی نیسانی 2026، دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.
جەژنی ئەكیتۆ، سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشوورییە كە مێژووەكەی بۆ زیاتر لە 5000 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە و وەكو جەژنێكی نەتەوەیی كلدان و ئاشووری و سوریانییەكان، بەشێوەیەكی فەرمی 12 رۆژ دەخایەنێت، جەژنەكە لە 1ی نیسانی هەموو ساڵێكدا دەستپێدەكات و بە چەندین رێوڕەسمی تایبەت و فێستیڤاڵی كلتوری بەڕێوەدەچێت.