نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و نمە باران لە هەندێ كات و شوێنی جیا جیا دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەكە ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ كاتدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان و ناوچە سنووریەكان.
ئاماژەی بەوەشدا، خێرای با لەسەر خۆ - مامناوەند ( 10 – 20) كم/ك دەبێت، هەروەها، ئاراستەی با باكووری خۆرئاوا دەبێت. پلەكانی گەرماشس كەمێك نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ.
هەروەها سبەی یەك شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەزۆربەی كاتەكاندا لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك وە هەروەها بارینی نمە باران لە هەندێ كات و شوێنی جیا جیا، لە دوای نیوەرۆ پێشبینی تاوە بارانی كورت خایەن دەكرێت لە سەرجەم ناوچەكاندا.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی
دهۆك 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی