نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و ئێران دەكات
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئەمریكا و كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات و رایگەیاند، ئەم پێشهاتە هەنگاوێكی گرنگە بەرەو هێوركردنەوەی گرژییەكان، پاراستنی خەڵكی سڤیل و گەڕانەوە بۆ دیالۆگی بونیاتنەر.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هیوادارم هەموو لایەنەكان بە نیەتێكی پاكەوە پابەندی ئەم بەڵێنە بن و كار بكەن بۆ ئاشتییەكی بەردەوام كە سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە تەواوی ناوچەكەدا بچەسپێنێت.
بەپێی ئاگربەستەكە، ئەمریكا و ئێران و ئیسرائیل هێرشەكانیان بۆ سەر یەكدی رادەگرن لەو دوو هەفتەیەدا و پێویستە ئێرانیش تەنگەی هورمز بۆ كەشتییەكان بكاتەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: “دەستخۆشیمان بۆ هەوڵەكانی هەموو ئەو لایەنانە هەیە كە بەشداربوون لە ئاسانكاری بۆ ئەم ئاگربەستە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسان، بە نێوەندگیریی پاكستان، ئاگربەست لە نێوان ئەمریكا، ئیسرائیل و ئێران بۆ دوو هەفتە راگەیەندرا.