محەمەد حاجی مەحمود: ئەمریكا ناچار بوو جەنگەكە رابگرێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی، دوای نزیكەی 40 رۆژ لە جەنگ و رووبەڕووبوونەوەی سەخت، دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەمریكا ناچار بوو بەنێوەندگیری شەهباز شەریف، سەرۆك وەزیرانی پاكستان پرۆژە 10 خاڵییەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران قبوڵ بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتژمێرێك بەرلەو وادەیەی ترەمپ دیاری كردبوو، جەنگەگە بۆ ماوەی دوو هەفتە رابگرێت و هەینی داهاتووش كۆبوونەوەی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان بەڕێوەبچێت.
دەشڵێت، لە بەرامبەردا، بۆ پیشاندانی نیازپاكی و وەڵامی پێشنیارەكانی حكومەتی ئیسلام ئاباد، تاران بڕیاریدا لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیە و لەژێر چاودێری خۆی ڕێگە بە كەشتییەكان بدات بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.