ئەمریكا نزیكەی دوو هەزار سەربازی تر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەگەڵ دەستپێكی گفتوگۆكانی ئەمریكاو ئێران لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاكستان، ئەمریكا نزیكەی دوو هەزار سەربازی دیكەی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرد.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زمانی سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە رایگەیاندوە، ئەمریكا سەرەڕای پلان بۆ بەڕێوەبردنی دانوستانەكانی ئیسلامئاباد، قۆناغێكی نوێی گواستنەوەی هێزەكانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێبەجێ دەكات.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەمریكا لە رۆژانی رابردودا چەندین فڕۆكەی شەڕكەری دیكەی بۆ ناوچەكە ناردوە هەروەها سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ ناردنی هەزارو 500 بۆ دوو هەزار سەرباز لە یەكەی 82ی هێزەكانی، هاوكات هەزاران سەربازی تر لە هێزی دەریایی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group