یونسێف: تائێستا زیاتر لە 600 منداڵ لە لوبنان بونەتە قوربانی

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رێكخراوی یونسێف بڵاویكردەوە، لەئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیل لە رۆژی 8/4 بۆ سەر لوبنان 33 منداڵ كوژراون و 153ی دیكەش برینداربون.
رێكخراوەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، منداڵان بەهۆی هێرشەكانی سەر لوبنانەوە زیانیان بەركەوتوەو لەژێر داروپەردوی باڵەخانە روخاوەكاندا دەردەهێنرێن، ئەم هێرشانە خێزانەكان پارچە پارچە دەكات.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، لە رۆژی 2/3ی رابردوەوە تائێستا زیاتر لە 600 منداڵ لە لوبنان كوژراون و برینداربون، ئەمە لەكاتێكدایە كە داوای رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و پاراستنی منداڵان كراوە، تائێستاش لەسەرانسەری لوبناندا زیاتر لە یەك ملیۆن كەس ئاوارەبون كە مەزەندە دەكرێت 390 هەزاریان منداڵبن و زۆربەشیان ناچار بون بۆ جاری دووەم و سێیەم كۆچ بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group