لە قۆناغی یەكەمدا دوو كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق كشانەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەئامادەبونی 223 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەستیپێكردو لایەنە كوردستانییەكان نەگەیشتە رێككەوتن لەسەر یەك كاندید بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
لەدوای دەستپێكردنی دانیشتنەكە نیسابی یاسایی تەواو كراو لە یەكەم وێستگەشدا خولی یەكەمی دەنگدان دەستیپێكرد، هەر لەو قۆناغەدا هەریەك لە لەتیف رەشید سەرۆك كۆمارو ئاسۆ فەرەیدون كاندید بۆ ئەو پۆستە كشانەوە.
جێی ئاماژەیە پێش دەستپێكردنی كۆبونەوەی پەرلەمانی عیراق شاندی باڵای یەكێتی و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماڵی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق كە هاوكات كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە كۆبونەوە، بەڵام نەگەیشتنە رێككەوتن، لە قۆناغی یەكەمیشدا 16 كاندید بەشداری كێبڕكێی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆك كۆماری نوێی عیراقیان كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group