لە دوا نیوەڕۆی ئەمرۆوە شەپۆلێكی بارانبارین و هەورە بروسكە ناوچەكە دەگرێتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەبروسكە، پلەكانی گەرما لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان روو لە دابەزین دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاوكردەوە، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێكی تاوەباران و هەورە بروسكە زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین فراوان دەبێت و ئەگەری هەورە بروسكە و تەرزە هەیە، بەتایبەت لە سەنتەری شارەكان و ناوچە دەشتاییەكانی هەولێر.
كەشناسی هەرێم ئاشكراشیكرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەرەو سەقامگیربوون دەچێت و دەبێتە پەڵەهەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆك: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group