ڕۆژنامەی تێلێگراف: ترەمپ بیر لە هێرشی نوێ بۆسەر ئێران دەكاتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ڕۆژنامەی تێلێگراف لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاشكرایكردوە، دەستپێكردنەوەی بۆردومان بۆسەر ئامانجەكان لەناو ئێراندا، یەكێكە لە بژاردەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ.
باسی لەوەشكردووە، ئەم بژاردەیەی ترەمپ بیری لێدەكاتەوە، ڕەنگە بۆ جێبەجێكردنی ئەو قسەیەی خۆی بیكات،كە وتبووی گەمارۆ دەخاتە سەر هەموو ئەو كەشتییانەی دەچنە ناو بەندەرەكانی ئێران یاخود دێنە دەرەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، سەرۆكی ئەمریكا بەیانیی ئەمڕۆ ئەم قسەیەی وەك هەڕەشە كردبوو و وتبووی، كاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەكاتی كوردستان، جێبەجێی دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group