فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ناكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕایدەگەیەنێت كە بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەكەدا ناكەن كە تایبەتە بە پرسی گۆڕینی پارێزگا.
عەبدوڵا میروەیس ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشمانیی كوردستان ڕایگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی بەشداریی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ناكات.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ كۆبوونەوە بكرێت و نەكرێت، ئێمە ئامادەی كۆبوونەوەكە نابین، ئێمەش ئامادەنەبین رێژەی یاسایی ئامادەبوون تەواو نابێت.
عەبدوڵا میروەیس ئەوەشی ڕایگەیاند، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە، لە ژێر ڕۆشنیایی ئەنجامی كۆبوونەوە بڕیاری پێویست دەدرێت.
باسی لەوەشكرد، تاوەكو ئێستا رێبوار تەها دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی پارێزگاری كەركووك پێشكەش نەكردووە و لە پۆستەكەی بەردەوامە.
ئەمە لە كاتێكدایە، بڕیارە ئەرمرۆ كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆبێتەوە و بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت و پارێزگاری نوێش هەڵدەبژێردرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group