دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیتی مانگی یەك دەكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی دەڵێت، دابەشكردنی زەیتی مانگی هەشتی 2025 لە قۆناغی كۆتاییدایە و بەم نزیكانە دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیتێكی دیكە دەكەن.
كامەران فەتاح بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، زەیتی مانگی هەشتی 2025 لە دەرەوەی سلێمانی دابەشكراوە و لە ناوشاریش ئەمڕۆ تا بریكاری ژمارە 270 دەڕوات و رەنگە هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە پڕۆسەكە بهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، زەیتی مانگی یەكی ئەمساڵیش هاتووە و دوای تەواوبوونی زەیتی مانگی هەشت دەست بە دابەشكردنی زەیتی مانگی یەكیش دەكرێت.
كامەران فەتاح باسی لەوەشكردوە، بەهۆی هاتنی ئەو دوو بەشە زەیتەوە، لە بازاڕیش نرخەكەی دابەزیوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group