ئێران گەرووی هورمز دادەخاتەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

راگەیاندنەكانی ئێران لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای وڵاتەكەیانەوە بڵاویكردوەتەوە، ئەمریكا پابەند نەبوە بە ڕێككەوتنی پێشوی تایبەت بە كردنەوەی گەرووی هورمزو پێشێلكاری كردوە.
جەختیشیان كردوەتەوە كە واشنتۆن بەردەوامە لە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر جموجوڵە دەریاییەكانی ئێراندا، هەر بۆیە بڕیاریانداوە بارودۆخەكە بگەڕێننەوە بۆ دۆخی پێشوی كە بریتییە لە داخستنی گرووی هورمز، سوپای پاسدارانیش دڵنیایی داوە گەرووەكە بە تەواوی لەژێر كۆنترۆڵ و چاودێرییەكی وردی هێزە چەكدارەكانی ئێراندایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group