بەنداوی دوكان كەمتر لە 5 مەتری ستونی ماوە بۆ سەرڕێژبون

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەهەرێمی كوردستان 25 بەنداو هەیە كە تا ئێستا 22 بەنداویان سەرڕێژ بون و سێ بەنداویش ماون سەرڕێژ ببن.
راشیگەیاند: چاوەڕواندەكرێت لەچەند رۆژی داهاتودا بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ ببێت و بەنداوی دوكانیش كەمتر لە 5 مەتری ماوە بەشێوەیەكی ستونی بۆ سەرڕێژبون، هیوادارن بتوانن لەكۆتایی وەرزی گلدانەوەی ئەمساڵدا بگەنە ئاستی باش لەو بەنداوە.
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان وتوشیەتی: بەهۆی زۆریی ئاستی ئاوی كۆكراوە لە بەنداو و پۆندەكان دەتوانن بڵێن بۆ ئەمساڵ هەرێمی كوردستان لە دۆخی ئاسایشی ئاو لەساڵێكی سەلامەتدایە كە لە بواری كشتوكاڵ و ئاوی ژێر زەوی چەندین بواری دیكەدا سودێكی زۆر لەو سەرچاوەی ئاوانە وەردەگیرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group