سكرتێری گشتی ناتۆ: لە جیهانێكی مەترسیداردا دەژین
3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
لەدوای كۆبونەوەیەكی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، مارك روتە سكرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند: پێویستە كاری باشترو زیاتر بكەن، چونكە لە جیهانێكی مەترسیداردا دەژین.
سكرتێری گشتی ناتۆ وتیشی: گرنگی خێراكردنی بەرهەمهێنان لە پیشەسازی بەرگریی یەكێكە لە كارە لەپێشینە گرنگەكانی ناتۆ، هەروەها دەبێتە یەكێك لە بابەتە سەرەكییەكانی گفتوگۆی لوتكەی ناتۆ كە بڕیارە لەمانگی تەمموزی داهاتودا لە ئەنقەرە ساز بكرێت.