كێشەكانی ئاوەڕۆ لەناو سەنتەری زاخۆ چارەسەر كران

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
یونس محەمەد سەرۆكی شارەوانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، زۆربەی كێشەكانی ئاوەڕۆ لە ناو سەنتەری زاخۆ چارەسەر كراون، بەڵام گرفتی سەرەكییان چوار رێڕەو بون لە دەرەوەی شارەكە كە درێژییەكەیان 29 كیلۆمەترەو ئاوی بارانی سنوری باتیفاو گوندی بۆسڵی دەهێنایە ناو زاخۆ و دەبوە هۆی دروستبونی لافاو.
سەرۆكی شارەوانی زاخۆ وتیشی: رەزامەندی لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك دراوە ئێستا كۆمپانیایەك سەرقاڵی تەواوكردنی دیزاینەكەیەتی و لەسەر رێگەی ئیبراهیم خەلیل پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندوقی زەبەلاح دروستدەكرێت كە توانایەكی زۆری گواستنەوەی ئاوی هەیەو  لەسەر هێڵن لەگەڵ حكومەت بۆ تەرخانكردنی بودجەی پێویست و دەستپێكردنی دەستبەجێی كارەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group